زانست
زانست
نوێترین مۆبایلی Oppo بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای Oppo لەھیند بەم دواییانە مۆبایلی F١١ Pro ی ئاشکراکرد کەچەندین تایبەتمەندیی ھەیە کەدەیکاتە گەشەکردوترین لەجیھاندا. 
ئەوەی ئەم مۆبایلە جیادەکاتەوە کامێرای پێشەوەیە کەتەکنیکی Pop-up ی ھەیە و لەکاتی بەکارھێناندا دێتە دەرەوە و شاشەکەشی بەبێ لاتەنیشت دروست دەبێ و تەواوی رووکارەکەی دەگرێتەوە.
مۆبایلەکە رووپێوی پەنجەمۆری ھەیە لەبەشی دواوەی و کامێرای سەرەکی دەبڵی ھەیە بەدقەی ١٦ بە ٤٨ میگاپکسڵ و ئەمەش یەکێکە لەباشترین جۆری کامێرای مۆبایل و شاشەی ٦.٥٤ ئینجە.
مۆبایلەکە پرۆسێسەری Media Tek Helio P٧٠ ی ھەشت ناوەکی و میمۆری ٤بە ٦ گێگابایت و باتری ٤ ھەزار میلی ئەمپێر و تایبەتمەندیی خێرا بارگاویکردنەوە
دو سیم کارتی ھەیە و پۆرتی Micro USB ی ھەیە لەگەڵ دانەیەکی ٣.٥ملیمەتری بۆ ھێدفۆن و چپی NFC  و بلوتوس بۆ پەیوەندی و تۆڕەکان و ئامێری تر. 

هەفتە پێشتر - Mar 10 2019 3:40PM
13538
بابه‌تی زیاتر