ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
گرنگترین سودەکانی چوالە
SNN: 

چوالە یان بادەمی سەوز یەکێکە لەجۆرە باو و بەربڵاوەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست و کەنارەکانی دەریای سپی ناوەڕاست. 
ئەم جۆرە بادەمە چەندین رەگەزی بەسودی تێدایە بۆ لەش و گرنگە کەدژە ئۆکسان و چەوری و ڤیتامین ئەی و بی و بی ٦ و ئێچی تێدایە سەرباری مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و ئاسن و مەنگەنیز و فسفۆر و سلینیۆم و زنک. 
لەسودەکانی: 
١. کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش بەرێژەی ١٥% و بەرزکردنەوەی کۆلیسترۆڵی باش. 
٢. چارەسەری نەخۆشیەکانی میزکردن و لەناوبردنی بەرد و رمڵ
٣. پاراستن لەزەھایمەر و خەڵەفان 
٤. لەناوبردنی کەم خوێنی بەھۆی زۆری ئاسنەوە
٥. بەسودە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان چونکە تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی ھەیە
٦. بەھێزکردنی دان و ئێسک بەھۆی زۆری فسفۆڕەوە 
٧. بەسوودە بۆ تەندروستی گشتی بەوپێیەی زەیتی سروشتی و ئۆمیگا ٦ی تێدایە
٨. رێکخستنی شەکر لەخوێندا و ھاندانی دەردانی ئەنسۆلین 
٩. شێداری پێست و جوانی و درەوشانەوەی 
١٠. پاراستنی بینایی 
١١. لەناوبردنی کرمی ریخۆڵە 
١٢. چارەسەری رەبوو و کۆکەی درێژخایەن

ھەندێ زیانیشی ھەیە: 
بەھۆی زۆری ریشاڵەوە تێیدا توشی ئاوسان و غازاتت دەکات 
لەش توشی تەمەڵی دەکات ئەگەر زۆر بخورێت بەھۆی بەرزی ڤیتامین H ەوە لەلەشدا

6 ڕۆژ پێشتر - Mar 14 2019 2:50PM
2915
بابه‌تی زیاتر