ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودی زەردێنەی ھێلکە بزانە... بۆ چاویش گرنگە
SNN: 

ھێلکە لەخۆراکە گرنگ و دەوڵەمەندەکانە بۆ پاراستنی و خواردنی بەرێژەیەکی گونجاو بۆ منداڵان و گەورە، دەتوانیت لەنانی بەیانی یان ئێوارە بیخۆیت لەشت بەشێوەیەکی گونجاو سودی لێ دەبێنێت.
بەپێی راپۆرتێکی Medicalnewstoday ھێلکە دەوڵەمەندە بەرەگەزی خۆراکی گرنگ بەتایبەت زەردێنەکەی کەچەندین سودی ھەیە و پرۆتینی زۆرە بەسودە بۆ بنیاتی ماسولکەکان و رێکخستنی رێژەی شەکر لەخوێندا وبەھێزکردنی تەندروستی مرۆڤ و بەرگری و ھێز و توانای مرۆڤ، ھێلکە ڤیتامین دی تێدایە و ئەمانەش گرنگن بۆ تەندروستی ئێسک و ددان
زەردێنەی ھێلکە ڤیتامین ئی و کەی و ئەی و دی تێدایە سەرباری ئۆمیگا و دژە ئۆکسان و ڤیتامین بی ١٢ و فولات.، پەڵەی رەشی سەر چاو ناھێڵێت
زەردێنەی ھێلکە مرۆڤ دەپارێزێ لەنەخۆشیەکانی دڵ بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری ترشە ئەمینییەکان و تریبتۆفان و گرنگترینە بۆ خواردنی بەمەرجێک زۆری نەخۆیت و کاریگەری نەرێنی نەکاتە سەر ئاستی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا.

6 ڕۆژ پێشتر - Mar 14 2019 3:42PM
3294
بابه‌تی زیاتر