ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەم گیراوەیە ئازاری گەدەت نامێنێت
SNN: 

ئازاری گەدە لەو جۆرە شتانەیە کەزۆر کەس توشی دەبێت و بەبێ ئاگاداربونی پێشوەخت توشی دەبن، چەندین رێگا ھەیە بۆ رزگاربون لێی و چارەسەرکردنی لەوانە وێبسایتی Healthyline بەم جۆرە ئاشکرایکردووە.
سەرەتا گێزەرێک بھێنە و لەتی بکە و بیخە لیترێک ئاوەوە و نەعنای سەوزی تێ بکە و بیخە سەر ئاگر تا دەپیشێت پاشان دایبگرە و بیپاڵێووە و رۆژانە ٣ جار لێی بخۆرەوە ئەمەش چەندین سودی ھەیە بۆ لەش لەگرنگترینیان نەھێشتنی ئازاری گەدە بەشێوەیەکی خێرا و بەھێزکردنی سستمی بەرگری لەش و سنوردارکردنی توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە چونکە گێزەر رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسانی تێدایە. 
گرنگی گیراوەکە لەوەدایە کەنەعنای تێدایە کەبەئاسانی رزگارت دەکات لەگرفتەکانی گەدە و ئازارەکانی. 

6 ڕۆژ پێشتر - Mar 14 2019 4:29PM
3040
بابه‌تی زیاتر