زانست
زانست
گرفتەکەی فەیسبوک لەقازانجی تیلیگرام کەوتەوە
SNN: 

"پاڤل دورۆڤ"ی دامەزرێنەری تیلیگرام رایگەیاند لەماوەی تەنیا ٢٤ سەعاتدا، بەکارھێنەرانی ئەپڵیکەیشنەکەی ٣ ملیۆن کەسی زیاد کرد. 
وێبسایتی Phonearenaی ھیندی بڵاویکردەوە کەئەم ژمارە زۆرەی بەکارھێنەران پەیوەندیدارە بەو گرفتە جیھانییەی فەیسبوک و ئینستاگرام و مێسنجەر و وەتسئەپی گرتەوە و دوێنێ شەو نەیانتوانی داخڵی ئەکاونتەکانیان بن. 
ھەرچەندە راوەستانی فەیسبوک لەکارکردن بۆوە ھۆی زیادبونی بەکارھێنەران بۆ تویتەر بەڵام وادیارە تلیگرام رێژەیەکی زۆری بەکارھێنەری نوێی بۆ زیاد بووە. 
جێی باسە تیلیگرام یەکێکە لەو ئەپڵیکەیشنە بەناوبانگانەی پەیوەندیی لەجیھاندا کەلەروسیا و چین و چەند وڵاتێکی تر قەدەغە کراوە و بەکارنایەت.

6 ڕۆژ پێشتر - Mar 14 2019 4:37PM
2814
بابه‌تی زیاتر