ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زیانی ددان سپیکردنەوە بەلەیزەر
SNN: 

زۆر کەس بۆ سپیکردنەوەی ددانیان پەنا بۆ لەیزەر دەبەن کەباوترینە و بەربڵاوە ئەمەش سەرباری کاریگەرییەکەی بۆ سپیکردنەوە بەڵام چەندین زیانی ھەیە لەوانە: 
١. لەیزەر دەبێتە ھۆی زیادبونی ھەستیاری ددان لەبەرامبەر گیراوە گەرم و ساردەکاندا و ھەستی ئازار دروست دەکات و دەبێتە ھۆی لەبەریەک ھەڵوەشانی مینای ددان کەئەو چینەیە کە ددانی پاراستوە. 
٢. ھەوکردنی پوک: گەرمی زۆری لەیزەرەکە دەبێتە ھۆی گەرمبونی چینی ددان و لەبەریەک ھەڵوەشانی خانەکان و ھەوکردنی پوک و سوربونەوەی، سەرباری زیادبونی ئۆکسجین کەزیان و برینی پوک دروست دەکات
٣. زبربونی ددان: لەیزەر ئەو چینە لوسە ناھێڵێت کەرێگرە لەپێکەوەلکانی خواردن و خواردنەوەکان بەددانەوە، بەو جۆرە چینێکی زبر جێی دەگرێتەوەە و ددان زبر دەکات. 
٤. رەشبونی ددان و ئەمەش دەبێتە ھۆی گەشەی ئەو بەکتریایەی کەبەخێرایی رەشی دەکات و ئەگەری توشبونەوە بەھەوکردنی پوک و ھەوکردنی دەمار و رەشبونی ددان زیاد دەکات.

4 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 1:57PM
1813
بابه‌تی زیاتر