ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودەکانی رۆژانە خواردنی مۆز
SNN: 

چەند کەسێک ھەن کەرۆژانە مۆز دەخۆن ئەمەش بەھۆی سودە زۆر و زەوەندەکانییەوەیە کەگرنگی پێ دەدەن، لێرەدا سودەکانی رۆژانە خواردنی مۆز دەخەینەروو کەھاندەرتە تۆش چیتر رۆژانە ١ مۆز بخۆیت: 
١. مۆزێک ١٢%ی پێداویستی رۆژانەی لەشی تێدایە لەپۆتاسیۆم کەپێویستە بۆ ماسولکەکان 
٢. پۆتاسیۆم پارێزگاری لەشێداری لەش دەکات و ھاوسەنگی سۆدیۆم رادەگرێت و دواتر رێژەی فشاری خوێن رێک دەخات 
٣. مۆز ١٠%ی ریشاڵە کەلەش پێویستیەتی بۆ دەرکردنی پاشماوەکان 
٤. مۆز میوەیەکی نمونەییە بۆ راھێنان و چالاکی جەستەیی 
٥. مۆز بەسوودە بۆ دڵ لەچەند لایەنێکەوە ، فشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێ و ئەدای ماسولکەی دڵ بەھێز دەکات 
٦. مۆز سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین بی ٦ ە کەپێویستە بۆ دووگیانی و گەشەی مێشکی کۆرپەلە 
٧. مۆز خانەکانی گورچیلە دەپارێزێت لەشێرپەنجە.

4 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 2:03PM
4039
بابه‌تی زیاتر