ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودێکی تری قارچک دۆزرایەوە
SNN: 

تیمێکی توێژەرانی بەشی پزیشکی دەروونی و کیمیای زیندەگی لەکۆلێژی یۆنگ لو لین لەزانکۆی سینگاپور ئاشکرایانکرد کەئەو کەسە بەتەمەنانەی کەھەفتانە ١٥٠ گرام قارچک دەخۆن کەمتر توشی گرفتی لاوازی بیر و ژیری دەبن بەرێژەی ٥٠%. 
بەپێی زانیارییەکانی "دەیلی مەیل" پرۆفیسۆر لی فینج رایگەیاندووە ئەم پەیوەندییە زۆر ھاندەرە بۆ پاراستن لەخڵەفان، توێژەران بۆیان دەرکەوت کەشەش جۆری قارچک ھەیە بەزۆری لەو وڵاتە بەکاردەھێنرێت لەوانە قارچکی ئاڵتونی، محار، شیتاکی، قارچکی سپی، قارچکی وشککراو و لەقتونراو ئەمان دەبنە ھۆی لاوازکردنی پرۆسەی لاوازی ئەدای مێشک و بیر و ژیری.
توێژەران دەڵێن قارچک جێگرەوەیەکی تەندروستە بۆ گۆشت چونکە رێژەیەکی زۆری پرۆتین تێدایە سەرباری ئەوەش دەوڵەمەندە بەڤیتامین دی و بی و چەندینی تر لەگەڵ ئاسن د ا.

2 مانگ پێشتر - Mar 15 2019 2:10PM
2380
بابه‌تی زیاتر