ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
مەترسییەکی نەعنا بۆ پیاوان ئاشکرابوو
SNN: 

نەعنا چەندین تایبەتمەندیی بەسودی تێدایە و دەوڵەمەندە بەپێکھاتە پێویستەکان بۆ پاراستنی تەندروستی لەنێویاندا سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم، مەنگەنیز، فسفۆر سەرباری ڤیتامین ئەی و بی و سی. 
سەرباری ئەوەش سەرچاوەیەکی گرنگی فۆلیک ئەسید و ریشاڵی خۆراکی و ترشی چەورییە بۆیە رێنمایی دەدرێت بەخواردنی گەڵاکەی بەفرێشی یان بەکوڵاندنی یان خواردنەوەی گیراوەکەی.
بەڵام توێژینەوەیەکی روسی ھەمووانی توشی سەرسوڕمان کرد، بەجۆرێک پزیشکانی پەیمانگەی رووسی بۆ پزیشکی کۆئەندامی زاوزێ گەیشتە ئەو دەرەنجامەی نەعنا دەبێتە ھۆی دابەزاندنی ھۆرمۆنی نێرینە "تستۆستیرۆن" لەخوێندا. 
توێژەرانی ئەمریکا بۆیان دەرکەوت کەزیادەڕەوی لەخواردنی نەعنادا بەتایبەت کاریگەری خراپی لەسەر توانای پیاو بۆ منداڵ بون دەبێ بۆیە رێنمایی دەدەن بەوەی پێویستە کەمتر بیخۆن بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان.

4 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 2:40PM
5363
بابه‌تی زیاتر