ژینگه
ژینگه
بەڤیدیۆ: نھێنی ئەو دارەی ئاوی لێ ھەڵدەقوڵێت
SNN: 

دیمەنی دارێک لەگوندێکی بچوکدا لەچیای رەش بووە جێ سەرنج لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستاندا، کەدانیشتوانی گوندەکە ئەمە بەدیاردەیەکی سروشتی دەگمەن دەزانن و پەیوەندیدارە بەدارە کۆنەکانەوە. 
گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو دارە بڵاوکرایەوە کەتایبەتە بەگوندی (دینۆسا)، بەجۆرێک ھەرکات باران ببارێت دارەکە دەبێتە نافورەی ئاو. 

سەرچاوەکان دەڵێن ھۆکاری ئەم دیاردەیە فشاری ئاوە لەنێو کانیاوەکانەوە و لەزەوییەوە فشارەکە وای لێ دەکات بڕوات بەرەو سەرەوە و لەدارەکەوە بێتە دەرەوە، بەوپێیەی دارەکە ناوبۆشە. 
دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن ئەم دیاردەیە ماوەی ٢٥ ساڵە روودەدات و پێشبینی دەکرێت تەمەنی دارەکە ١٥٠ ساڵ بێت.

2 مانگ پێشتر - Mar 16 2019 4:09PM
9078
بابه‌تی زیاتر