زانست
زانست
بەڤیدیۆ: نۆکیا دووبارە رکابەری دەکات
SNN: 

کۆمپانیای HMD Global کەخاوەنی مافی فرۆشتنی بەرھەمەکانی نۆکیایە جارێکی تر بێتەوە مەیدان و مۆبایلی نوێی Nokia ٦.٢ی ئاشکراکرد.
مۆبایلە نوێیەکە نرخی ٣٠٠ دۆلارە و شاشەیەکی ٦.٢ ئینج و سستمی فول ئێچ دی ھەیە و پەیکەری دەرەوەی لەشوشەی دژە تەڕبون و تۆزە. 
مۆبایلەکە پرۆسێسەرێکی جۆری سناپدراگۆن ٦٣٢ی ھەشت ناوەکی ھەیە لەگەڵ گرافیک کاردی ئەدرینۆ ٥٠٦ و رامێکی ٦ بۆ ٤ گێگابایت. 
مۆبایلەکە میمۆری ٦٤ بە ١٢٨ گێگابایت و دوو پۆرتی "Duel Sim" و باترییەکی ٣٥٠٠ میلی ئەمپێری ھەیە. 
لەگرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کەکامێرای دواوەی دەبڵە ١٦ بە ١٢ مێگاپکسڵە و پێشەوەی ١٢ مێگاپکسڵە و پۆرتی ٣.٥ ملیمەتری ھەیە بۆ ھێدفۆن و یەکێکی تر لەجۆری Type C ھەیە و بڕیارە بەسستمی ئەندرۆید ٩ Pie کاربکات.

2 مانگ پێشتر - Mar 17 2019 1:50PM
32876
بابه‌تی زیاتر