ترافیک
رەینج رۆڤەر ئیڤۆکی نوێ بەرھەم دێت
SNN: 

کۆمپانیای لاندرۆڤەر ئامادەکاری دەکات بۆ بەرھەمھێنانی نەوەی دووەمی Range Rover Evoque لەمانگی نیساندا. 
کۆمپانیا بریتانییەکە رایگەیاندووە کەمۆدیلە نوێیەکە رتوشی نوێی تێداکراوە لەرووی دیزایندا و ناوەوەی فراوانترە و بەرزی سندوقەکەی ٥٩١ بۆ ١٣٨٣ لیترە. 
ئۆتۆمبیلەکە پشت بەمەکینەی بەنزین و دیزڵ دەگرێت و گوڕەکەی لەنێوانی ١١٠ کیلۆوات/١٥٠ ئەسپ بۆ ٢٢١ کیلۆوات / ٣٠٠ ئەسپ و خێرایی ٢٤٢ کیلۆمەتر سەعاتە. 
رێژەی سەرفکردنی بەنزین بۆ مەکینە گازەکە ٥.٤ لیتر بۆ ھەر ١٠٠ کیلۆمەتر و ٨.٢ لیتر بۆ ھەر ١٠٠ کیلۆمەتر بەنزین. 
بڕیارە مەکینەی دیزلی سێ پستۆنی ئابوری تر بەکاربھێنرێت و کۆپییەکی Plug in ی ھەبێ بۆ یەکەمینجار. 
لەرووی تایبەتمەندیی یە تەکنیکیەکانەوە ئۆتۆمبیلەکە کامێرای پێشەوە و دواوەی ھەیە بۆ ئاسانکاری مانۆڕکردن لەزەوییە لێژاییەکان و شاشەی تەچ لەشوێنی شۆفێریدا ھەیە بۆ بەئاسانی بەکاربھێنرێ. 

2 مانگ پێشتر - Mar 22 2019 11:00AM
28257
بابه‌تی زیاتر