زانست
زانست
ئەپڵ ئەیرپۆدی نوێ ئاشکرا دەکات
SNN: 

کۆمپانیای ئەپڵ مۆدیلی نوێی ھێدفۆنی بێ وایەری Airpodsی ئاشکراکردوە کەچەندین تایبەتمەندیی نوێی ھەیە و لەگرنگترینیان تەمەنی باترییەکە و چارجەری بێ وایەر و یارمەتیدەری Siri. 
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە AirPods ٢ ی چاوەڕوانکراو بەھەمان تایبەتمەندیی بارگاویکردنەوەی بێ وایەر کاربکات و بەرگەی ٢٤ سەعات کارکردن بگرێت بەیەک جار بارگاویکردنەوەی باترییەکەی.
ئەم ئەیرپۆدە نوێیە چپی H١ ی ھەیە کەئەپڵ بۆ ھێدفۆنە بێ  وایەرەکەی دروست کردوە و ئەدایەکی خێراتری ھەیە بۆ بەستنەوە و باترییەکی تری ھەیە کەتەمەنی درێژترە و یارمەتیدەری ئەپڵی ھەیە کەبەفەرمانی دەنگی کاردەکات.
بڕیارە ئەم ئەیرپۆدە نوێیە و پارێزەرە بێ وایەرەکەی بەنرخی ١٩٩ دۆلار بفرۆشرێت .

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Mar 22 2019 1:25PM
45647
بابه‌تی زیاتر