زانست
زانست
نھێنی مۆبایلە نوێیەکەی ھواوی ئاشکرابوو
SNN: 

کۆمپانیای ھواوی چینی وێنەی مۆبایلی B٣٠ی ئاشکراکرد کەبڕیارە ھەفتەی ئایندە بەرەسمی بڵاوبکرێتەوە.
وادیارە ھواوی بەھەڵە ئەو وێنەیەی بڵاوکردۆتەوە و ئاشکراشیکردوە کەکامێرایەکی پێشکەوتوی دەبێ کەبتوانێ لەشەودا بەکوالێتیەکی باشتر ڤیدیۆ تۆمار بکات. 
ئەم مۆبایلەنوێیە کامێرایەکی چواری دەبێ سەرباری تایبەتمەندیی تۆمارکردنی دوو دیمەن لەکاتی تۆماری ڤیدیۆییدا ئەمەش وادەکات مۆبایلەکە دوو عەدەسە لەھەمان کامێرا لەھەمان کاتدا بخاتەکار و دیمەنێکی دووریش تۆمار بکات. 
کامێرای دواوەی ٤٠ مێگاپکسڵە و زوومی ١٠ ئێکس و گۆشەی واید و کامێرای کاتی گەشتی ھەیە واتە بەخێرایی روناکی دەتوانێ وێنەبگرێت. 
بڕیارە ھواوی ھەردوو مۆبایلی B٣٠ و B٣٠ Pro لەشاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئاشکرابکات لەرۆژی٢٦ی ئازاردا.

2 مانگ پێشتر - Mar 23 2019 1:35PM
47279
بابه‌تی زیاتر