ترافیک
ھۆشداری لەبارەی شوێنکەوتنی ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزاری دەدرێت
SNN: ھەورامان ھاشم

ھاتووچۆ لەبارەی دیاردەی شوێنکەوتنی ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزارییەوە ھۆشداری دەدات بەشۆفێران دەدات و وتەبێژی ھاتووچۆی سلێمانیش جۆری سزاو غرامەکەیان ئاشکرادەکات.

رائید کاروان محەمەد سدیق وتەبێژی ھاتووچۆی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: ئەو شۆفێرانەی لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و بەرگری شارستانی و ئاگرکوژانەوە لەترافیک یان شەقامەکاندا بەدوایاندا دەڕۆن رووبەڕووی سزا دەبنەوە  بەبڕگەی لاساری لێخوڕین یان دروستکردنی گرفتی ھاتووچۆ یان خێرایی لێخوڕین.

gellerytitle

وتیشی: ئەگەر لەکاتی شوێنکەوتنی ئەمبوڵانس یان بەرگری شارستانیدا بۆ خێراتێپەڕاندنی شەقامەکان و سود وەرگرتن لەو دۆخە، لەکامێرا بدەن بەپێی خێرایی ئۆتۆمبیلەکە غەرامە دەکرێن یان ئەگەر بەدیبکرێن لەلایەن مەفرەزەو کارمەندانی ھاتووچۆوە پسوڵەی سەرپێچی خێرایی لێخوڕینیان بۆ دەکرێت.

gellerytitle

لەبارەی بڕی غەرامەکانیشەوە وتەبێژەکەی ھاتووچۆی سلێمانی بە SNNی راگەیاند ئەگەر ئەو ئۆتۆمبیلە لەکامێرای ھاتووچۆ بدات بەپێی خێراییەکەی غەرامە دەکرێت، ھەروەھا بۆ دروستکردنی گرفت و خێرایی لێخوڕینەکەشی غەرامەکەی لە ٤٠ ھەزار دینارەوە دەستپێدەکات.

gellerytitle

لەبارەی سەرلەبەری ئەو دیاردەیەوە، رائید کاروان محەمەد سدیق وتەبێژی ھاتووچۆی سلێمانی رونیکردەوە کەشوێنکەوتنی ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزاری کارێکی مەترسیدارەو ئەگەر پێشھاتێک دروست ببێت و ئوتۆمبێلی پێش خۆی لەناکاو ڕابوەستێت رەنگە رووداوی ھاتووچۆی لێبکەوێتەوە.

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Mar 25 2019 8:30PM
32953
بابه‌تی زیاتر