ترافیک
بەڤیدیۆ: پیکاب خراپترینە لەرووی سەلامەتییەوە
SNN: 

بەپێچەوانەی ئەوەی خەڵک پێی وایە دەرکەوتوە کەپیک ئاب بەھیچ جۆرێک سەلامەت نیە بۆ سەرنشینان. 
پەیمانگەی سەلامەتی رێگای خێرای ئەمریکی بەم دواییانە دەریخستوە کەئۆتۆمبیلە نوێیەکان پەیکەرێکی ئاڵۆزی بۆ دانراوە و دیزاینکاروە بۆ مژینی ئاسەواری پێکان و پاراستنی سەرنشینان لەناوەوەیدا، بۆیە ئۆتۆمبیلی گەورەتر و قورستر دەبێ ووزەی زیاتری پێکان لەپێشەوەیدا قوت بدات بەبەراورد بەئۆتۆمبیلە بچوکەکان. 
کاتێ پەیمانگەکە تاقیکردنەوەی ئاستی ھێزی ئۆتۆمبیلی بۆ بەرگەگرتنی پێکان لەلای چەپ واتە لای شۆفێر ئەنجامدا لەساڵی ٢٠١٢ دا دەرکەوت پیک ئاب ھەمووکات خراپترینە بەڵام لەگەڵ تێپەڕبونی کاتدا ئەمە گۆڕرا و باشتر بوو، ئێستاش ھەڵسەنگاندنی باشترین بەرگەگرتنی ئۆتۆمبیل کرا بۆ پێکان لەلای سەرنشینی پێشەوە دەرکەوت کەپیک ئاپ ھەر لاوازترینە بۆ بەرگەگرتن.
پەیمانگەکە تاقیکردنەوەی لەسەر ١١ جۆری پیک ئاب کرد و تۆیۆتا تندرا خراپترین و پێنج مۆدیلی تر مام ناوەند بوون لەوانە ھۆندا ریج لاین کەپێشبینی کرا ھەڵبژێردرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی Top Safety Pick ٢٠١٩. 
ھاوکات دەیڤید زوبی گەورەبەرپرس لەو پەیمانگەیە رایگەیاند ھەریەک لەفۆرد و نیسان و رام پیک ئابی گەورە بەرھەم دەھێنن بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشین بەڵام کاتێ بەشێوەیەکی گشتی تەماشای دەکەین دەبینین پێویستی بەپەرەپێدانی زیاترە.
ھاوکات فۆرد F-١٥٠ باشترینە بۆ پاراستنی سەرنشین لەکاتی پێکاندا بەبێ تۆمارکردنی ھیچ زیانێک بۆ سەرنشینەکە.

2 مانگ پێشتر - Mar 26 2019 5:35PM
34463
بابه‌تی زیاتر