زانست
زانست
ئەپڵ پەخشی تەلەفزیۆنی دامەزراند
SNN: 

کۆمپانیای ئەپڵ سەکۆیەکی نوێی بۆ پەخشی تەلەفزیۆنی پەرەپێدا کەبە Apple TV Plus ناسراوە و لەمیانی ئاھەنگێکی ئەستێرەکانی ھونەردا لەکالیفۆرنیا ئاشکرایکرد. 
خزمەتگوزاری نوێی پەخشی ڤییدیۆیی ئەپڵ رکابەری نیتفلیکس و ئەمازۆن پرایم دەکات و کەناڵی تایبەت بەرۆژنامەوان و کەسایەتیە دیارەکان و کۆمپانیاکانی بەرھەم ھێنان لەخۆدەگرێت. 
کەناڵەکانی Apple TV کەناڵەکانی (HBO,Showtime,Cinemax,Starz,CBS All Access, Epix, Mtv Hits, History Channels, Tastemade, Lifetime Movie club, Shudder) و چەندین کەناڵی تر لەخۆ دەگرێ لەبەرامبەر ٩.٩٩ دۆلاری مانگانەدا. 
بەکارھێنەری ئایفۆن یان ئایپاد و ماک پێویستی بەھیچ نابێ تەنیا ئەپڵیکەیشنی ئەپڵ تی ڤی دابەزێنێت تەواو، ئەمەش لە ١٠٠وڵاتدا کاردەکات و رەچاوی ئەوەکراوە کەبابەتەکان بەپێودانگەکانی خێزان بێت. 
سەکۆ نوێیەکەی ئەپڵ نمایشی تۆڕەکانی "ھۆڵۆ " و" ئێچ پی ئۆ"ی لەخۆگرتوە، ھاوکات ئەپڵ رایگەیاندوە کە کاردی بانکی و سەکۆی یارییەکان و ئەپڵیکەیشنی پێشکەشکردنی ھەواڵ ئاشکرا دەکات. 
لەوبارەیەوە ستیڤن سبیلبیرگ رایگەیاند بڕیارە ئەپڵ تیڤی پڵەس لەپاییزدا بخرێتەکار و چەندین مادەی نوێی پەخش لێوەی ئاشکرا بکرێت.
ئەم ئەپڵیکەیشنە لەسەر ئامێری کۆمپانیاکانی تر وەک سامسۆنگ و ئێڵ جی و تەلەفزیۆنی ڤیزیۆ و فایەرستیک و رۆکۆی ئەمازۆن.
لەوبارەیەوە "ئاد برامان" شارەزای بواری بەرھەمھێنان لەزانکۆی یۆرک رایگەیاندووە کەئەپڵ تاقیکردنەوە دەکات تا بزانرێ ناوەرۆکەکە تا چەند دەگاتە لای بەکارھێنەران و جەماوەر بەدڵیان دەبێ ھاوشێووەی ئەو زنجیرەیەی نێتفلیکس بەناوی Strangers Things  پێشکەشی دەکات. 

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Mar 26 2019 6:36PM
53650
بابه‌تی زیاتر