زانست
زانست
مۆبایلی نوێی ھواوی شێوازی وێنەگرتن دەگۆڕێت
SNN: 

لەنوێترین ھەوڵیدا بۆ پەرەپێدانی بواری پیشەسازیی مۆبایل، کۆمپانیای ھواوی لەشاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا نوێترین مۆدیلی مۆبایلەکانی خۆی ئاشکراکرد کەجیادەکرێتەوە بەدیزاینە ناوازە و توانا بەرزەکەی بۆ وێنەگرتن. 
مۆبایلەکە بە ھواوی P٣٠ و  P٣٠ Pro ناسراوە و تەکنیکی ئاست بەرزی بۆ وێنەگرتن تێیدا بەردەستە وەک ھەستەوەری وێنە سوپەر سپێکترەم و ھاوێنەی بینراو. 

ھاوکات کامێراکە بەتەکنیکی تیشکی لەیزەری ژێر سور کاردەکات بۆ پێوانەی ماوەی دیمەنەکە کە بە تایم ئۆف فلایت ناسراوە بۆ جێگیرکردنی وێنەکە و پشت بستن بەژیری دەستکرد. 

کۆمپانیاکە رایگەیاندوە کەدوو کامێرای ھەیە کەبنەماکانی وێنەگرتن دەگۆڕێ و وێنەکان روونتر و فراوانتر و نزیکتر دەکاتەوە. 
مۆبایلەکە پشت بەکامێرایەکی چواری نوێ دەبەستێ کەبەرھەمی کۆمپانیای لایکای ئەڵمانیە کەکامێرایەکی ٤٠ میگاپکسڵە و ھەستەوەری ھەیە و گۆشەی فراوانی ھەیە بە٢٠ مێگاپکسڵ و وێنەی دوور بە ٨ مێگاپکسڵ و کامێرای (TOF)ی ھواوی.
کامێرای پێشەوەشی ٣٢ مێگاپکسڵە بۆ وێنەگرتنی سێڵفی. 

2 مانگ پێشتر - Mar 27 2019 1:24PM
43604
بابه‌تی زیاتر