کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
مێشکی ژن چوار ساڵ لەمێشکی پیاو بچوکترە
SNN: 

ژنان جیادەکرێنەوە لەپیاوان لەبارەی توانای مێشکەوە، بەجۆرێک توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستوە کەمێشکی ژنان بچوکترە بەرێژەی چوار ساڵ بەبەراورد بەپیاوان، بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیل ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات کەژنان رەنگە زیرەکتر بن لەپیاوان لەتەمەنی دواکەوتووتردا. 
توێژینەوەکەی توێژەرانی ئەمریکا لەزانکۆی واشنتن دەریخستوە کەپشکنینی مێشکی ژنان و پیاوان کەتەمەنیان لەنێوانی ٢٠ بۆ ٨٢ ساڵدایە و دەرکەوتوە کەمێشکی ژنان بچوکترە لەرووی بایۆلۆجییەوە لەپیاوان. 
لەگەڵ بەرەوپێشچونی تەمەندا مێشکمان کەمتر گلوکۆز دەسوتێنێت بۆھاندانی گەشەی مێشک و تەواو کردنی ئەرکی رۆژانە و رکابەرییەکانی مێشک و ژیری. 
توێژینەوەکە دەریخست کەژنان رێژەیەکی زیاتر لەگلوکۆز بەکاردەھێنن بۆ پەرەپێدانی مێشک ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی مێشکیان بچوکترە. 
توێژەران دەڵێن کەرونکردنەوەی ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات بۆچی پیاوانی گەورەتر لەرووی تەمەنەوە ژیرییان کەمترە و لێھاتوویی زمانیان زیاترە لەو ژنانەی مێشکیان بچوکترە لەبیرچونەوەدا بۆماوەیەکی زیاتر. 
لەوبارەیەوە "دکتۆر مانو جویال" کەسەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە لەکۆلێژی پزیشکی لەزانکۆی واشنتن لەسانت لویس رایگەیاند توانیومانە تێبگەین لەچەندین ھۆکاری پەیوەندیدار بەرەگەزەوە رەنگە کاریگەری ھەبوبێت بەپیربونی مێشکەوە و چۆن بتوانرێ ئەم بابەتە و کاریگەریی لەسەر مێشک ھەبێ.

2 مانگ پێشتر - Mar 27 2019 9:29PM
21802
بابه‌تی زیاتر
دوای ٢ ساڵی نابێ منداڵ بەرۆژ بخەوێت ...
لەبەر ئەم ٤ ھۆکارەیە منداڵ لەسەر نوکی پێی دەڕوات ...
چۆن ھاوسەرێتیت بەختەوەر دەبێ...پارێزەرێک ئاشکرایکردووە...
بۆ چاوپێکەوتنی کار ئەم رەنگانە بپۆشن ...
ئەوەی کچان لەیەکەم ژوواندا لەپیاودا دەیبینن ...
باشترین کات بۆ خوێندن لەرەمەزاندا ...
منداڵەکەت سەری بەدیواردا دەکێشێ؟ ھۆکارەکەی بزانە ...
ھۆکاری ناکۆکی ھاوسەران دوای منداڵی یەکەم ...
رەمەزان دەرفەتێکی ئاڵتونی بۆ ژیانی ھاوسەرێتی...
زمانی جەستە ئەمانە لەبارەی سەرسامبونەوە ئاشکرادەکات ...
کاریگەری خراپی تەکنەلۆژیا لەسەر پەیوەندیتان ناھێڵێت ...
٤ سودی سەماکردن بۆ مرۆڤ...
ھاوسەرەکەت توڕەیە بەم جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکە ...
ئیرەیی زۆر دەبەیت... بەم جۆرە خۆتی لێ بەدووربگرە...
بۆ خانمان بەم جۆرە رۆمانسیەتت بۆ ھاوسەرەکەت دەربڕە...
دیارترین رێگرەکان لەکارکردنی ژنان ...
ئەوانەی تازە ھاوسەرێتییان کردوە پەیڕەویی ئەمانەبکەن ...
بەم جۆرە ناکۆکیەکان لەبەرژەوەندیت دەکەوێتەوە ...