ترافیک
بەڤیدیۆ: لاندکرۆزەری چینی بەرھەم ھات
SNN: 

بریکارەکانی کۆمپانیای Haval  لەمۆسکۆ رایانگەیاندوە کەکۆمپانیاکەیان بەنیازە ئۆتۆمبیلی H٩ کەبە"لاندکرۆزەری چینی" ناسراوە لەرووسیا و ھەندێ وڵاتی ئەوروپا بفرۆشێت.

بڕیارە ئەم ئۆتۆمبیلانە بەکۆپی Premium ی چاکسازی تێداکراو و بەسەقفی پانۆرامایی و کوشنی تایبەت بۆ مەساژ و سستمی پاککردنەوەی ھەوا بەردەست بکات. 

gellerytitle

ھاوکات سستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بۆ ھاوکاری شۆفێرانی تێدایە لەگەڵ سستمی لەئاراستەدا ھێشتنەوەی ئۆتۆمبیل لەکاتی خێرایی زۆردا، سەرباری سستمێکی تایبەت بۆ پارککردنی ئۆتۆماتیکی.

gellerytitle

سەرباری تەکنیکی پێوانی فشاری تایەکان و دەرخستنی لەسەر شاشەیەکی ئەلکترۆنی لەبەردەم شۆفێردا بۆ کۆنترۆڵی فشارەکە بەپێی ئەو رێگایەی دەیگرێتە بەر. ئەم مۆدیلە نوێیە بەسستمی فۆر ویل درایڤ و مەکینەی بەنزین بەگوڕی ٢٤٥ ئەسپ و گێڕی ئۆتۆماتیکی ٨ خێرایی بەردەستە و نرخەکەشی لە ٢١٨٠٠ دۆلارەوە دەست پێ دەکات.

مانگ پێشتر - Mar 30 2019 11:28AM
16147
بابه‌تی زیاتر