زانست
زانست
باشترین مۆبایل لەجیھاندا بەرھەم دێت
SNN: 

کۆمپانیای ROG ی سەر بە Asus بەم دواییانە مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکراکرد کەبەیەکێک لەباشترینی مۆبایلەکانی تایبەت بەھەوادارانی ڤیدیۆگەیم دەناسرێت لەجیھاندا. 
مۆبایلەکە پەیکەرێکی بەھێزی ھەیە دژە پێکانە و لەکانزا و شوشە دروست کراوە و بەجۆرێک دیزاینکراوە تا رۆحیەتی ئەلکترۆنی نوێی تایبەت بەڤیدیۆ گەیم تێدا بەردەست بکرێت.
مۆبایلەکە بڵندگۆی بەھێزی ھەیە کەلەسەر رووکاری دواوەی جێگیرکراوە و شوێنی بارگاویکردنەوەکەشی لەبەشی لای راستیدایە .

مۆبایلەکە چەندین پێداویستی دەرەکی ھەیە لەنێویاندا فانێک بۆ رووکاری دوواوە بۆ رێگری لەبەرزی پلەی گەرما لەکاتی یاریکردندا سەرباری جێی کۆنترۆڵکردنی یارییەکان.
مۆبایلەکە شاشەیەکی ئەمۆلید ٦ ئینجی ھەیە لەگەڵ پرۆسێسەری کوالکۆم سناپدراکۆن ٧٤٥ ی ھەشت ناوەکی و فریکوێنسی ٢.٩٦ گێگاھێرتز و ڕامی ٨گێگابایت و باترییەکی ٤ ھەزار میلی ئەمپێر.
کامێرا سەرەکییەکەش (١٢ بە ٨) مێگاپکسڵە و تایبەتمەندیی ئۆتۆفۆکسی وێنەکانی ھەیە و کامێرای پێشەوەی ٨ مێگاپکسڵە.

gellerytitle

مانگ پێشتر - Apr 2 2019 7:52PM
50217
بابه‌تی زیاتر