ترافیک
بەدووگیانی لە ٨٠ کیلۆمەتر زیاتر شۆفێری مەکە
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ رایدەگەیەنێت کەنابێ ژنی دووگیان ماوەیەکی درێژ ببڕێت بۆ شوێنی ئیشکردن وەک ئەوپەڕی سنورداری خۆی کە ٨٠ کیلۆمەترە تا گەشەی کۆرپەلە ھێواش نەبێتەوە بەتایبەت بەرێژەی ٤٣% ئەگەر ١٦ کیلۆمەتر زیاتر ببڕیت. 
توێژینەوەکە ھۆشداری دەدات نابێ ماوەی شۆفێری بۆ شوێنی کار لە ١٦ کیلۆمەتر زیاتر بێت لەکاتی دووگیانیدا دەنا کێشی کۆرپەلەکە کەمتر دەبێتەوە. 
بەپێی توێژینەوەیەک کەگۆڤاری ئیکۆنۆمیکس ئەند ھیومان بایۆلۆجی بڵاوی کردۆتەوە، پەیوەندیی ھەیە لەنێوانی کێشی کۆرپەلە و ئەو ماوەیەی دەیبڕێت ژنی دووگیان تا دەگاتە شوێنی کارەکەی لەرۆژێکدا. 
تیمەکەی توێژەرانی زانکۆی لیھای ئەمریکی رایانگەیاندوە دڵەراووکێ کەبەھۆی گواستنەوە بەئۆتۆمبیل و باس بۆ ماوەیەکی زۆر دروستی دەکات کاریگەریی نەرێنی دەبێ لەسەر گەشەی کۆرپەلە. 
توێژەران تێبینیان کرد کەدرێژی ماوەکە بۆ کار دەبێتە ھۆی کەمتربونی سەردانەکانی ژنە دووگیانەکە بۆ لای پزیشک بۆ چاودێری لەکاتی مانگەکانی دووگیانیدا ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر لەدایک بوون دروست دەکات.

مانگ پێشتر - Apr 5 2019 2:25PM
27206
بابه‌تی زیاتر