ژینگه
ژینگه
پشیلە ناوی خۆی دەزانێ و دەناسێتەوە
SNN: 

تیمێکی توێژەرانی ژاپۆن گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کەپشیلە دەتوانێ ئەو ناوە بناسێتەوە کەخاوەنەکەی لێی دەدات. 
تیمە ژاپۆنییەکە راپۆرتێکی تایبەتیان بڵاوکردۆتەوە کەتێیدا ئاماژە بەوەکراوە کەپشیلە دەتوانێ ئەو ناوانە بزانێت و بناسێتەوە کەمرۆڤ لێی دەنێت.
لەوبارەیەوە "ئەتسوکۆ ئەسیتۆ" لەزانکۆی سۆفیا لەتۆکیۆ رایگەیاندووە کەتاقیکردنەوەکان دەریانخستوە کەپشیلە ئەو دەنگانەش دەناسێەوە کەمرۆڤ لەشێووەی ناودا لێیانی دەنێت.
توێژەران تێبینیان کردوە کاتێ مرۆڤ بانگی پشیلەکەی دەکات، پشیلەکە گوێیەکانی و سەری دەجوڵێنێتەوە کاتێ گوێی لەناوی خۆی دەبێت ئەمەش زیاتر لەسەر پشیلەی ناوماڵ تێبینی کراوە.

مانگ پێشتر - Apr 5 2019 4:03PM
33174
بابه‌تی زیاتر