ترافیک
سەیرترین یاساکانی ھاتوچۆ لەجیھاندا
SNN: 

ھەندێ مادەی یاسایی ھەیە لەبواری ھاتوچۆدا لەجیھان کەوێبسایتی Hotcars ئاشکرایکردوە و زۆربەیان یاسای سەیرن بەلای زۆرێک کەسەوە.
١- نابێ ئۆتۆمبیل بەپیسی لێ بخورێت ئەمەش یاسای ھاتوچۆی لەروسیادا کەئەو ئۆتۆمبیلەی بەپیسی لێ بخورێت غەرامە دەکرێت.
٢- نابێ بەبێ لایتی پێشەوە شۆفێری بکەیت: ئەمەش یاسای ھاتوچۆیە لەدانمارک کەنابێ بەبێ لایتی پێشەوە شۆفێری بکەیت و لەزستانیشدا دەبێ تایەی زستانە بەکاربێت. 
٣- ئاژەڵ و ئۆتۆمبیل لەباشوری ئەفریقا ھاوتان: دەبێ شۆفێر خۆی بپارێزێت لەپێکدادان لەگەڵ ئاژەڵان و رێزی بگیرێت و موخالەفە نەکات . 
٤- ناچارکردنی پۆشینی چاویلکە لەکاتی شۆفێریدا ئەمەش لەئیسپانیا و لەرۆژە گەرمەکاندا کەھەتاو کەوتوە. 
٥- بواردان بەدانیشتنی مەیمون لەکوشنی دواوە: ئەمەش یاسای ھاتوچۆیە لەویلایەتی مینیسوتای ئەمریکا کەبوار دەدات بەشۆفێران مەیمون لەکورسی دواوە سەربخەن. 
٦- بوار نەدان بەتفکردنەوە لەئۆتۆمبیلەوە: شاری ماریتای ئەمریکا کەدانیشتوانەکەی ٥٦ ھەزار کەسە یاسایەکی دەرکردوە کەدەبێ لەکاتی شۆفێریدا مۆبایل دابخرێت و شۆفێری باس و بارھەڵگر نابێ تف بکەنەوە لەشەقامەکانی ماریتاوە 
٧- توانای شۆفێری لەسەر شۆستە: لەویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکی مادەیەک ھەیە لەیاساکەیدا کەبوار دەدات بەشۆفێریکردن لەسەر شۆستە مادام ھۆڕنی پێوەیە. 

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Apr 7 2019 10:12AM
27009
بابه‌تی زیاتر