کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ بنەمای پەیوەندی ھاوسەرێتی دەتوانیت تێی پەڕێنیت
SNN: 

پەیوەندی ھاوسەرێتی سەلامەت پشت بەچەند ھۆکارێک دەبەستێت کەزامنی سەرکەوتن و بەردەوامبون و سەقامگیربونیەتی ئەمەش پشت بەزۆرێک لەبیرۆکە و بنەمای رێکخراو دەبەستێت بۆ رێکخستنی پەیوەندییان لەگەڵ ھاوسەری ژیان و گەیاندنی بەکەناری ئارامیی. 
وێبسایتی "ئنفیوژن ئێکسپرێس" ھەندێ بنەمای خستۆتەروو کەدەکرێ تێی پەڕێنیت بەبێ ئەوەی ببێتە مایەی ھەڕەشە بۆ پەیوەندی ھاوسەرێتی. 
١. بەو جۆرە بە کەخۆت دەتەوێ و ھەیت: پێویست ناکات خواست و بیرۆکە و ئارەزووەکانت لەھاوسەری ژیانت بشاریتەوە و کەسایەتی خۆت رەت بکەیتەوە. 
٢. دەتوانیت ھەندێ جار توڕەیییت دەرببڕیت تا نەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی کێشەکان
٣. راشکاوی و راستگۆیی کلیلی سەرکەوتنی پەیوەندییەکانە ئەمەش دەبێ ئاقڵانە و بەرێزەوە بێت.
٤. لێبوردنی ئەو کەسەی ھەڵە دەکات : چاوەرێ مەبە ئەو داوای لێ بوردن بکات ھەوڵ بدە تۆ دەستپێشخەری بکەیت و ئاقڵانە چارەسەری بکەیت 
٥. بەرپرسیارێتی پیاو: "جین گریر" شارەزای بواری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت بەخێوکردنی خێزان تەنیا لەسەر ئەستۆی پیاو نیە چونکە پەیوەندی ھاوسەرێتی ھاوبەشە و ھاوسەران پێویستە ھاوبەش بن لەنێوانی خۆیان دا لەسەر دۆخە داراییەکەش. 

2 مانگ پێشتر - Apr 9 2019 8:46AM
28846
بابه‌تی زیاتر