ترافیک
لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لەئۆتۆمبیلەکەتدا پەیڕەوی ئەمانە بکە
SNN: 
 
لەکاتی ئاگرکەوتنەوەدا لەنێو ئۆتۆمبیل بەھەر ھۆکارێک دەبێ پەیڕەویی ئەم شەش رێنماییە گرنگە بکەیت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ھەر حاڵەتێکی لەناکاودا لەکاتی شۆفێریدا. 
١. پاراستنی ھێمنی و خۆنەتۆقاندن لەکاتی شۆفێریدا و ھێواشکردنەوەی خێراییەکە. 
٢. دەبێ بچیتە لایەکی رێگاکە بۆ خۆپاراستن لەئەگەری رووداوی ھاتوچۆ 
٣. ئۆتۆمبیلەکە رابگرە و مەکینەکە بکوژێنەرەوە 
٤. خۆت و سەرنشینەکان لەئۆتۆمبیلەکە دابەزن لەدەرگای دواوە. 
٥. ئەو ئاگرکوژێنەوە دەستییە بەکاربھێنە کەلەناوئۆتۆمبیلەکەتدایە، ئەگەر لەشوێنێک وەستایت کەخۆڵی تێدابوو کەمێک لم و خۆڵ بکە بەسەر سەرچاوەی ئاگرەکەدا. 
٦. ھێندەی پێویستە لەئۆتۆمبیلەکەت دووربکەوەرەوە و پەیوەندیی بکە بەلایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ داواکردنی یارمەتی و ھاوکاریی پێویست.

هەفتە پێشتر - Apr 9 2019 4:31PM
34218
بابه‌تی زیاتر