هونه‌ر
سەرکێشی کاریزمایەک دەکرێتە فیلم
SNN: 

کۆمپانیای Annapurna ترەیلەری نوێی فیلمی ئەنیمەیشن و سەرکێشی و کۆمیدیا Missing Link ی بڵاوکردەوە کەبڕیارە رۆژی ١٢ی نیسانی ساڵی ئایندە لەئەمریکا نمایش بکرێت.

فیلمە نوێیەکە باس لە "لیۆنیل فرۆست" خاوەنی کەسایەتی کاریزمایی دەکات لەجیھانی ئەفسانە و دێوەکاندا، گرفتەکە ئەوەیە ھەمان شێوە و ھاوتای ئەو نیە لەعەقڵە بچوکەکەیدا لەنێو کۆمەڵ، دوایین دەرفەت بۆ بەرێز "لیونیل" قبوڵکردنی ئەم سەرکێشیەیە لەباکوری خۆرئاوای ئۆقیانوسی ھێمنەوە لەئەمریکا بۆ سەلماندنی بونی بونەوەری ئەفسانەیی و پاشماوەیەک لەزنجیرەی مرۆڤە سەرەتاییەکان. 
فیلمەکە ھەریەک لە"زۆی سالدانا" و "ھیوجاکمان" و "تیمۆسی ئۆلیفانت" و "زاک جالیفیاتاکیس" و "ستیفن فرای" و "مات لۆکاس" و "ئەمریتا اشاریا" و "دەیڤد وولامز" رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینن و لەنوسین و دەرھێنانی "کریس باتلەر"ە.

هەفتە پێشتر - Apr 10 2019 2:52PM
38077
بابه‌تی زیاتر