کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ رێگا بۆ دیاریکردنی رۆژی ھاوسەرێتی
SNN: 

رۆژی ھاوسەرێتی پێویستی بەچەندین حساباتی ئاڵۆز ھەیە بەوپێیەی رۆژێکە رێژەیەکی زۆری خەڵک تێیدا کۆدەبنەوە و دەبێ بگونجێت بۆ ھەموان لەخێزانی زاوا و بوک. 
لێرەدا ٥ رێنمایی دەخەینەروو بۆ بەئاسانی دەستنیشانکردنی وادەی ھاوسەرێتی:
١. دەبێ سەرەتا ئەوە لەبەرچاو بگریت ئەو وەرزەی کەئاھەنگەکەی تێدا دەکەیت کەگونجاوترین بێت بۆ خۆت و ھاوسەرەکەت کەکاریگەری ھەیە لەسەر شێوەی جلوبەرگ و عەزییەکەشەوە 
٢. دەبێ ئەو کاتانە ھەڵبژێریت کەفشار دروست ناکات بۆ خۆت و ھاوسەرەکەت لەرووی کاتەوە و دەستنیشانکردنی کاتی مۆڵەت بۆ دیاریکردنی وادەی ھاوسەرێتی و مانگی ھەنگوینی. 
٣. دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگریت کەکەسوکاری ھەرکامتان لەدەرەوە بن و وادەی گونجاو ھەڵبژێرن بۆ کاتی ھاتنیان بەتایبەت ئەگەر کەسوکاری پلەیەک بن
٤. بودجەی تایبەت بەھاوسەرێتی لەرەگەزە گرنگەکانی دیاریکردنی وادەی ھاوسەرێتییە بەوپێیەی لەھاویندا رەنگە تێچوەکان گرانتر بن لەچاو زستاندا. 
٥. دەبێ ماڵەکە بەر لەوادەی ھاوسەرێتی ئامادەبێت بۆیە پێویستە چاودێری ھەموو شتێک بکەیت تا کارەکە بەر لەوادەی خۆی تەواو دەبێت چونکە زۆرێک کەس دەکەونە ھەڵەی دواخستنی کۆتاییھێنان بەکاروباری ماڵەکە تا مانگی ھەنگوینی. 

2 مانگ پێشتر - Apr 13 2019 12:05PM
24606
بابه‌تی زیاتر