هونه‌ر
نوێترین بەشی Star Wars بڵاودەبێتەوە
SNN: 

کۆمپانیای بەرھەمھێنەری زنجیرە فیلمەکانی Star Wars چەند زانیارییەکی لەبارەی بەشە نوێیەکەی بەناوی Star Wars: Episode IX خستەروو کەبڕیارە مانگی دیسەمبەری ئایندە لەسینەمای جیھاندا نمایش بکرێت.
ترەیلەری رەسمی یەکەمی کۆمپانیاکە چەندین بابەتی جێ سەرنجی تێدابو لەوانە گەڕانەوەی "جیدای" لەدوای ئەگەری مردنی لەدوایین بەشیدا کەبەدەنگی خۆیەوە لەکۆتایی ترەیلەرەکەدا دەبینرێت.

بڕیارە رووداوەکانی بەشە نوێیەکە لەدوای ساڵێک لەکۆتایی ھاتنی Star Wars: The Last Jedi بێت.
رووداوەکانی دوایین بەش کەساڵی ٢٠١٧ ئاشکراکرا لەبارەی بەردەوامبونی پاڵەوانان بوو لەسەر سەرکێشییە گەورەکەیان کەزۆرێک لەنھێنییەکانی پێشووی لەبارەی ھێزەوە خستبووەروو.

5 ڕۆژ پێشتر - Apr 13 2019 1:27PM
25994
بابه‌تی زیاتر