زانست
زانست
ئایفۆنی ١١ توانای بۆنکردنی دەبێت
SNN: 

رۆژنامەی The Sun ی بریتانی بڵاویکردۆتەوە کەکۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی ئەمجارە لەباری ئاسایی خۆی تێدەپەڕێت و بەشێوەیەکی ناوازە مۆبایلی ئایفۆن ١١ بەرھەم دەھێنێت کەتایبەتمەندییەکی سەیری لەخۆگرتووە. 
بڕیارە ئەم مۆبایلە نوێیە ئەم ھاوینە بەرھەم بھێنرێت و تایبەتمەندی و ئامێری ھەستەوەری بۆنکردنی تێدا بێت. 
ئەم مۆبایلە سستمی دۆزینەوەی مادە کیمیاییەکانی تێدایە کەلەھەوادا دەیدۆزێتەوە و رەنگە بتوانێ بۆنی دەم و بن باڵ دیاریی بکات. 
ئەم تایبەتمەندییە بۆ دۆزینەوەی مادە مەترسیدارەکانی نێو ھەوایە کەخەڵک توشی مەترسی ژەھراوی بوون دەکات. 
ئەگەر ئەو تایبەتمەندییە زیاد بکرێت ئەوا ئایفۆنی ١١ یەک یان زیاتر لەو ئامێرە ھەستەوەرانەی تێدا دەبێت و دەتوانێ شیکاری داتاکان و پێکھاتە کیمیاییەکان بکات.
لەبارەی راست و دروستی ئەم بابەتەشەوە رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە پێشتر ئەپڵ بیرۆکەی داھێنانێکی بۆ خۆی مسۆگەر کردوە و رەزامەندییەکەی وەرگرتوە بۆ داھێنانی سستمی بۆنکردن و جیاکردنەوەی بۆنەکان لەمۆبایلەکانیدا بۆیە پێشبینی دەکرێت لەمۆبایلە نوێیەکەی ئایفۆندا ھەبێ کە بڕیارە انگی سێپتەمبەر ئاشکرا بکرێ.

gellerytitle

5 ڕۆژ پێشتر - Apr 13 2019 1:39PM
26713
بابه‌تی زیاتر