لەکوردستانەوە
زانکۆی ھەڵەبجە و تیمێکی ئەڵمانی لەجینۆساید دەکۆڵنەوە
SNN: کۆسار مەحمود

سەرۆکایەتی زانکۆی ھەڵەبجە بیرەوەری جینۆسایدی ئەنفال دەکاتەوە و سەرۆکی زانکۆکەش دەڵێت وانەی جینۆساید لەناوەندەکانی خوێندنی زانکۆکەمان دەخوێنرێت.

gellerytitle

بە ئامادەبونی سەرۆک و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی ھەڵەبجە مەراسیمێکی ماتەمینی بۆ ۳۱ ھەمین ساڵەی بیرەوەری جینۆسایدی ئەنفال بەڕێوەچوو

gellerytitle

لەوتەیەکدا تەحسن عەبدولکەریم سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە ڕایگەیاند : وەکو زانکۆ ھەمیشە ھاوخەمی دەرەبرین لەپرسە نەتەوەییەکاندا و ئەنفالیش برینێکی ساڕێژ نەبوەو وێرانکاری زۆری بەسەر شارو دێھات و ھاوڵاتیانی کوردستاندا ھێنا.

gellerytitle

وتیشی : لەئێستادا لەناوەندەکانی خوێندنی زانکۆمان وانەی جینۆساید دەخوێنرێت و بەخوێندکاران دەوترێتەوەو ، ھەوڵیش بۆ ئەرشیفکردنی بەڵگەنامەو دیۆکومێنتەکان دەدرێت کە لەڕوی نێودەوڵەتیەوە گرنگی خۆی ھەیە

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : ھەوڵمان داوە جینۆساید بگەیەنینە ناوەندە زانستیەکانی دوونیاو لەئێستادا تیمێکی ئەڵمانی لەزانکۆی ھەڵەبجەن و بەھاوبەشی لەگەڵ ئێمە ، توێژینەوە لەسەر جینۆسایدی گەلی کورد ئەنجام ئەدەن.

gellerytitle

ھەر لەدرێژەی چالاکیەکاندا ، ڕێکخراوی منداڵانی دێکانی کوردستان و ڕێکخراوی عەرعەر بۆ داکۆکیکردن لە نەوەی شەھیدان و ئەنفالکراوان ، و ڕێکخراوی خزمەتی جەماوەر ، پێشانگایەکی وێنەیان کردەوە کە ئازارەکانی ئەنفالی تێدا خرابووەڕوو .

gellerytitle

gellerytitle

4 ڕۆژ پێشتر - Apr 14 2019 3:34PM
25727
بابه‌تی زیاتر
چادرگەی دیدەوانی قوتابخانەکان دەستی پێکرد...
شەھرام سەردار لەکاتی کلیپەکەیدا ئۆتۆمبیل لێیدا...
فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەسلێمانی دەستیپێکرد...
ڕوپۆشکردنی دەم بەگوێرەی زمانی جەستە ئەم مەبەستەی ھەیە...
پەردە لەسەر پەیکەری شەھید کارزان و ھاوڕێکانی لادرا...
کاتی قڕکردنی مێرووی سن ئاشکرادەکرێت...
پەیامێک بۆ حکومەت...فریای تانجەرۆ بکەن...
ژمارەیەک چالاکی لەڕۆژی ژینگەدا لەسلێمانی بەڕێوەچوو...
٥ خراپترین خۆراک بۆ داخوران و ئازاری جومگەکان ...
پیشانگەیەکی شێوەکاری سروشت و ژینگە کرایەوە...
نابێ ھەموو دەرمانێ بفرۆشرێت...لەهەڵەبجە راگەیەنرا...
کافتریای کلتوریی سەرا کرایەوە...
خۆراکی گیایی و سروشتی دەگمەن لەفێستیڤاڵێکدا خرایەڕوو...
منداڵان ژینگەی سلێمانی پاک دەکەنەوە ...
ھەڵەبجە لەسەر فێستیڤاڵی رەنگەکان دێتەدەنگ ...
لەشانۆگەرییدا قوتابیان پەیامی ژینگەیی دەگەیەنن...
وێبسایتێکی تایبەت بەژینگە ڕادەگەیەنرێت ...
شیعری ٤٥۰ ساڵ پێش ئێستا لەدیوانێکدا بڵاودەکرێتەوە...