ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
توشبوانی ئیفلیجی بەیۆگا دەچنەوە سەرپێی خۆیان
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخست کەنیشانەکانی دڵەراوکێ و خەمۆکی توشبوانی نەخۆشی ئیفلیجی "پارکنسن" کەم دەبێتەوە کاتێ یۆگا دەکەن. 
بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری "گاما نیورۆلۆجی" دەرکەوتوە ئەو بەشداربوانەی توشی ئیفلیجی بون و یۆگایانکردوە توانیویانە ھەستنەوەسەرپێ و بەبێ دارشەق بڕۆن. 
توێژینەوەکە دەریخستوە یۆگا بەسوودە بۆ باشترکردنی ئەو گرفتەی لەئەرکی جوڵەدا ھەیە و ھاوتای کاریگەری راھێنانە وەرزشییەکانە.
ھاوکات بەشێوەیەکی بەرچاو نیشانەکانی دڵەراوکێ و خەمۆکی کەمی کردووە. 
جۆجۆ کۆک لەزانکۆی ھۆنگ کۆنگ رایگەیاندووە یۆگا و راھێنانەکان باشترینن بۆ باری تەندروستی جەستەیی توشبوانی پارکنسن و ئەمەش بۆ مێشک و دەروونیان بەسوودە.

2 مانگ پێشتر - Apr 14 2019 9:06PM
32527
بابه‌تی زیاتر