لەکوردستانەوە
بەم جۆرە بەرھەمی دارە بەردارەکان زیادبکە
SNN: کۆسار مەحمود

چاندنی ھەر درەختێکی بەردار پێویستی بە چاودێری و خزمەتی بەردەوام ھەیە بۆ ئەوەی بەرھەمێکی باشی ھەبێت.

لەوبارەیەوە ئومێد ئەحمەد ئەندازیاری کشتوکاڵی بەSNNی ڕاگەیاند : چەند ڕێگایەک ھەن وادەکەن درەختی بەردار بەرھەمەکەی زۆر ببێت ئەوانیش 
١. ھەڵپاچین وەک ڕێگایەک بۆ بەھێزکردنی لقی بەرھەم و لابردنی لقەلاوازەکان ، ئەگەر بەڕێگای زانستی ئەنجام بدرێت کاریگەری دەبێ لەسەر زوو کەوتنە قۆناغی بەرھەم

٢. ھەڵپاچینی ڕەگ دەتوانرێت بەچوار دەوری دارەکەدا:  بەتراکتۆر زەویەکە بکێڵرێت و ڕەگەکانی ببڕێت تاوەکو ڕەگ کەم بێت بەشی سەوزیش گەشەی کەمتر دەکات.

٣. کەم کردنەوەی ئاودان ئەمەش کاریگەری دەبێ لەسەر گەشەی بەشی سەوزی درەخت

٤. کەمترین کات سود وەربگیرێ لەپەینی نایترۆجین ئەمەش وادەکات گەشەی سەوزی کەمتربێت

٥. سودوەرگرتن لەپەینی فسفۆڕ و پۆتاسیۆم ، ئەمەش وادەکات زوتر بکەوێتە قۆناغی بەرگرتنەوە

٦. سودوەرگرتن لەھۆرمۆنی سایتۆکاینین .

٧. سودوەرگرتن لەپەینی جۆریzn زنک وB بۆ زوو کەوتنە بەردان

٨. بەرزکردنەوەی ڕێژەی کابۆنی ئەندامی خاک 

٩. لێکردنەوەی ۱تا۲سم لەپێستی دارەکە بەڵام دەبێ کەسێکی شارەزا ئەنجامی بدات، چونکە  ئەگەر بەنەزانی ئەنجام بدرێت دوورنیە ببێتەھۆی وشک بونی دارەکە ، بۆیە ھەندێک جار واپێویست دەکات دوای لابردنی ئەلقەکە پێستەکە بخرێتەوە شوێنی خۆی.
gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Apr 15 2019 10:25AM
27853
بابه‌تی زیاتر
بەم جۆرە ھاوین بەبێ گرفت بەڕێ بکە...
گاوداری و شیردۆشی بەشێوازێکی پێشکەوتو لەھەڵەبجە کرایەوە...
چۆنیەتی خۆپاراستن لەوشک بوونەوە لەوەرزی ھاویندا...
بۆ توشبوانی شەکرە بەم جۆرە خۆتان بپارێزن لەگەرمای زۆر...
بەم شێوەیە داری فستق لەووشک بوون بپارێزە...
دیداری بێسارانی شاعیر بەڕێوەچوو ...
ھونەرمەندێکی دێرینی سلێمانی پیشانگەی کردەوە...
چارەسەر بۆ کێشەو گرفتەکانی ژنان دەدۆزرێتەوە ...
پسپۆڕێکی بازاڕسازی گرفتەکانی کشتوکاڵ دەخاتەڕوو...
بەردە نوسراوەکانی پادشایەکی ساسانییەکان نمایش دەکرێت...
ھاوڵاتیەک گوندەکەی خۆیان بەبچوکی دروست دەکاتەوە...
زیاتر لە٤٠ ساڵە ھونەری کوردی ئەرشیف دەکات...
تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کوردی دامەزرا...
مارشێک بۆ ھەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تۆمارکرا...
بۆچی پێویستە جەژن قەیسی بخۆین؟...
بۆچی برنج لەگەڵ فاسۆلیا بخۆین؟...
چەند رێنماییەکی تەندروستی گرنگ بۆ جەژن ...
چەند خانمێک لەھەڵەبجە کافێیەکی شەوانە دەکەنەوە...