ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەم جۆرەی شێرپەنجە دەتپارێزێت
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی مارشالی ئەمریکی دەریخستوە کەپێکھاتەیەک لەنێو بیبەری تیژدا ھەیە کەدەتوانێ ئەوانەی دەیخۆن بپارێزێت لەشێرپەنجەی سییەکان. 
پێکھاتەکە بەکابسیسین ناسراوە کەبەرپرسە لەتامە تیژەکەی و رێگرە لەبڵاوبونەوەی شێرپەنجەی سییەکان بۆ شوێنی تری جەستە. 
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی ئەمریکی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجەی سییەکان یەکێکە لەزۆرترین ھۆکارەکانی مردن بەھۆی وەرەمە پیسەکانەوە لەنێوانی پیاوان و ژناندا لەئەمریکا. 
لەوبارەیەوە "جیمی فریدمان" گەورە توێژەر رایگەیاند پێکھاتەی کابسیسین لەگەڵ چارەسەرە کیمیاییەکانی شێرپەنجەی سییەکاندا سودی دەبێ سەرباری ھەندێ کاریگەری لاوەکی کەدەیبێت وەک ھەوکردنی کۆئەندامی ھەرس و گرفتی گەدە و ھەستکردن بەسوتانەوە.

3 ڕۆژ پێشتر - Apr 15 2019 10:48AM
29126
بابه‌تی زیاتر