ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٥ زیانی نینۆک کرتاندن بەددان
SNN: 

نینۆک کرتاندن لەو نەریتە خراپانەیە کەتەنیا زیانی بۆ تەندروستی نیە بەڵکو زیانی مەترسیداری تریشی ھەیە و زوتتر توشی پەتا دەبیت چونکە بەکتریا و ڤایرۆسەکان لەنینۆکتەوە دەگوێزرێنەوە بۆ دەمت ، لێرەدا وێبسایتی Style Craze گرنگترین مەترسییە تەندروستیەکانی نینۆک خواردنی خستۆتەروو.
١. وادەکات نینۆکەکانت بەشێوەیەکی نارێکو ناسروشتی بڕوێتەوە و شێوەی ناشرین دەبێ 
٢. زەردەخەنەکانت تێک دەدات بەوپێیەی رەنگە ببێتە ھۆی شکاندنی ددانەکانت و لەگەڵ تێپەڕبونی کاتدا گرفتی شەویلگەکان دروست دەکات 
٣. توشی نەخۆشیت دەکات بەوپێیەی دەست ونینۆک شوێنی کۆبونەوەی میکرۆبە 
٤. نینۆک کرتاندن زیان بەنینۆک و شانەکانی دەوری دەگەیەنێت و زیاتر نینۆکەکە دەچەقێنێتە گۆشتەکەوە. 
٥. دەبێتە ھۆی گرفتی لێوەکان و تێکدانی رەگی ددان و ھەوکردنی دەم و برین 

مانگ پێشتر - Apr 16 2019 11:48AM
36692
بابه‌تی زیاتر