ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
قەرنابیت بۆ شێرپەنجە باشە
SNN: 

قەرنابیت لەجۆرە رووەکییە دەوڵەمەندەکانە بەڤیتامین سی و فولات و ڤیتامین کەی و بی کۆمپلێکس و ڤیتامین ئی ، کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و فسفۆر و پۆتاسیۆم و زنک و سۆدیۆم و ئاسن دەبەخشێ بەلەش. 
بەپێی راپۆرتێکی Organic Facts قەرنابیت سەرچاوەیەکی باشی پرۆتینە و رێژەیەکی زۆری مادەی کیمیایی رووەکی و چەوری تێرنەبووی تێدایە سەرباری ئۆمیگا ٣ی چەوری سەرەکی. 
لەسودەکانی تری قەرنابیت، دابەزاندنی مەترسییەکانی توشبونە بەنەخۆشی شێرپەنجە و گرفتی دڵ و مێشک و کەمکردنەوەی گرفتی ھەرس و دابەزاندنی ژەھر لەلەش و زیاتر بونی مژینی ئاسن و دابەزاندنی کێش.

لەسودەکانی: 
١. قەرنابیت دەتپارێزێ لەماندوێتێ ئۆکساندن ئەمەش بەوپێیەی ڤیتامین سی و مەنگەنیز و دژە ئۆکسانی بەھێزی تێدایە و مادەی کیمیایی رووەکی لەخۆگرتوە کەھاندەری ئەنزیمەکانی دژە شێرپەنجەیە و خانەکانی لەش دەپارێزێ لەماندوێتی ئۆکساندن و ئەو زیانانەی رەگە ئازادەکان دروستی دەکەن. 
٢. دڵ و مولولەکانی خوێن تەندروست دەکات: بەھۆی ڤیتامین کەیەوە کەرێگری دەکات لەکەڵەکەبوونی چەوری لەمولولەکانی خوێن و ئەمەش وادەکات خوێن بەبێ ئاستەنگ تێپەڕێت و گرفتی رەقبونی خوێنبەرەکان ناھێڵێت 
٣. قەرنابیت ھاوکارە لەرێگری لەشێرپەنجە: بەھۆی مادە چالاکەکانی ناو قەرنابیتەوە دەزانیت کەکاریگەری پارێزەری کیمیایی و دژە ئیسترۆجینی ھەیە و ھاندەری رێگرییە لەگەشەی ھەر خانەیەکی شێرپەنجەیی رەحم، چەند بەڵگەیەک ھەیە کەخواردنی قەرنابیت ھاندەری رێگرییە لەزۆربونی خانەکان بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک.
٤. قەرنابیت رێگرە لەگرفتی گەدە: بەھۆی بونی ریشاڵی خۆراکییەوە کەھاندەری ھەرس و بەھێزکردنی ھەوڵی لەناوبردنی ژەھری لەشە، پێکھاتەکانی رووپۆشی گەدە دەپارێزێت و ھاوکارە لەگەشەی بەکتریای زیانبەخش و دەتپارێزێ لەبرینی گەدە و شێرپەنجەی قۆڵۆن. 
٥. قەرنابیت گرفتەکانی ھەناسەدان چارەسەر دەکات: ئەم جۆرەی کەکاریگەری ھەیە لەسەر دەنگەژێکان و بۆری ھەوا و سییەکان.
٦. قەرنابیت بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک: بەوپێیەی ڤیتامین سی تێدایە کەرۆڵی گرنگی ھەیە لەبەرھەمھێنانی کۆلاجین کەجومگەکان و ئێسک دەپارێزێ لەھەوکردن و ڤیتامین کەی تێدایە کەھاندەری لەدەستدانی ئێسکە لەپیاو و ژندا.

مانگ پێشتر - Apr 17 2019 6:12PM
35113
بابه‌تی زیاتر