ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەبەر ئەم ھۆیانە زەڵاتەی چەوەندەر بخۆن
SNN: 

چەوەندەر لەگرنگترین جۆرە خۆراکییەکانە کەسودی تەندروستی ھەیە بۆ لەش، و چەندین رەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە و دەوڵەمەندە بەڤیتامینەکان، وێبسایتی Webmed سودەکانی زەڵاتەی چەوەندەری بۆ تەندروستی مرۆڤ خستەروو.
١. بەھۆی بوونی دژە ئۆکسانەوە دەبینین گرنگە بۆ تەندروستی لەشی مرۆڤ، ئەمەش دەیکات باشترین بۆ سنوردارکردنی توشبون بەشێرپەنجە.
٢. مەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی بەرگری وەک گورگە سورە و رۆماتۆید کەم دەکاتەوە 
٣. لەو خۆراکە باشانەیە بۆ تەندروستی پێست و چرچی کەم دەکاتەوە 
٤. ئەگەری قژروتانەوە کەم دەکاتەوە بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری ڤیتامینی گرنگەوە بۆ لەش 
٥. ماسولکەی دڵ بەھێز دەکات، بەخواردنی مەترسی توشبون بەجەڵتە و زەبحە کەم دەبێتەوە.
٦. رێژەی شەکر لەخوێندا رێک دەخات 
٧. باشترینە بۆ چارەسەری ئەنیمیا و دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی خوێن
٨. رێکخەری رێژەی فشاری خوێنە 
٩. خانەکانی مێشک چالاک دەکات و ئەگەری توشبون بەگرفتەکانی مێشک و ژیری کەم دەکاتەوە. 
١٠. ئەگەری توشبون بەقەبزی ناھێڵێت بەوپێیەی ھەرس و جوڵەی ریخۆڵەکان باشتر دەکات.

مانگ پێشتر - Apr 17 2019 6:20PM
35585
بابه‌تی زیاتر