ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەبۆنکردنی شۆکلاتە واز لەجگەرەکێشان بھێنە
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی بێتسبێرگی ئەمریکی دەریخستوە کەبۆنکردنی شۆکلات ھاندەری وازھێنانە لەجگەرەکێشان.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەسەر ٢٣٢ کەس کراوە دەرکەوتوە ئەو کەسانەی کەبۆنی شۆکلاتیان ھەڵمژیوە دوای ١٠ چرکە جگەرەیان داگیرساندووە و یەکسەر کوژاندوویانەتەوە و حەزیان لێی نەماوە. 
لەوبارەیەوە دکتۆر "مایکل سافیت" سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ئاماژەی بەو ئاستەنگانە کرد کەرووبەرووی زۆرێک کەس دەبێتەوە لەکاتی وازھێنان لەجگەرەکێشان کەوادەکات شکست بھێنن لەوەدا و یەکسەر بگەرێنەوە بۆ کێشانی، بەڵام دەرکەوتوە کەھیچ شتێک ھێندەی ھەڵمژینی بۆنی شۆکلات نەبووە و بۆتە ھۆی کەمتربونی خواست لەسەر بەدەستھێنانی نیکۆتین لەرێی جگەرەکێشانەوە، کەئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی واز لەجگەرەکێشان بھێنن.

مانگ پێشتر - Apr 17 2019 7:55PM
34998
بابه‌تی زیاتر