ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زیانی ئامێری پەنجەمۆری شوێنی کار
SNN: 

پەنجە مۆر یەکێکە لەو شێوازانەی کەزۆربەی کۆمپانیاکان پشتی پێ دەبەستن بۆ سەلماندنی ئامادەبونی کارمەندەکانیان بەڵام بەبەکارھێنانی توشی زیان دەبنەوە لەمەودایەکی دووردا و توشی چەندین گرفتی تەندروستی دەبنەوە. 
لەوبارەیەوە "دکتۆر شەریف حتە" راوێژکاری تەندروستی گشتی لەمیسر رایگەیاندوە ئامێری پەنجەمۆر زیانی ھەیە لەوانە: 
١. گواستنەوەی پەتا لەنێوانی کارمەنداندا بەتایبەت کاتێ یەکێکی نەخۆش پەنجەی پێدا دەنێت دەگوێزرێتەوە بۆ کەسانی تریش
٢. توشی نەخۆشی پێستت دەکات وەک ھەوکردن کەخوران و سوربونەوەی لەگەڵدایە 
٣. توشبون بەچەندین نەخۆشی کەلەرێی دەمەوە دەگوێزرێتەوە وەک ڤایرۆسی سی ، کاتێ پەنجەی یەکێکیان بریندار بێت

ئەو پزیشکە ئاشکرایکردوە کەروناکی ئامێرەکە زیانی نیە بۆ تەندروستی و توشی شێرپەنجەی خوێنت ناکات وەک باس دەکرێ و مەترسی نیە . 

مانگ پێشتر - Apr 18 2019 5:01PM
34794
بابه‌تی زیاتر