ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
پشتگوێخستنی ئەم ژەمە توشی نەخۆشی دڵت دەکات
SNN: 

توێژینەوەیەکی زانستی کەلەزانکۆی ساوپاولۆی بەرازیل ئەنجامیداوە دەریخست کەئەو کەسانەی نانی بەیانی پشتگوێ دەخەن زیاتر توشی جەڵتەی دڵ دەبنەوە بەرێژەی ٥ ھێندە. 
ئەو توێژینەوانەی لەسەر ئەو کەسانە کراوە توشی نەخۆشی دڵ بون دەرکەوتوە ٥٨%یان ژەمی نانی بەیانی ناخۆن.
دکۆر مارکۆس مینیکۆکۆشی رایگەیاندوە خواردنی نانی بەیانی گرنگە بۆ تەندروستی لەش و بەشێوەیەکی گشتی و تەندروستی دڵ بەتایبەتی، سەرباری ئەوەش خواردنی خۆراک بەر لەخەوتن بەشێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر تەندروستی دڵ.
وتیشی ژەمی بەیانی بەرھەمەکانی شیر و شیری بێ چەوری و شیری کەم چەوری و ماست و کەرە و پەنیر و نانی گەنم و دانەوێڵە و میوەیە. 
شارەزایان دەڵێن دەبێ ژەمی بەیانی ١٥ بۆ ٣٥ %ی کالۆری رۆژ لەخۆ بگرێت.

مانگ پێشتر - Apr 18 2019 8:35PM
39137
بابه‌تی زیاتر