ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
مزرەمەنی لەشەکرە بەدوورت دەکات
SNN: 

بەبۆچوونی شارەزایانی بواری خۆراکی، مزرەمەنی بەشێوەیەکی گشتی و پرتەقاڵ بەتایبەتی لەباشترین جۆری میوەیە بۆ دابەزاندنی رێژەی شەکر لەخوێندا. 
توێژینەوەکان دەریانخستوە کەمزرەمەنییەکان کاریگەری دژە شەکرەی ھەیە بەھۆی بونی ڤیتامین و کانزاکان و نەبوونی کاربۆھیدرات. 
بەپێی توێژینەوەکان ھەردوو دژە ئۆکسان لەجۆری بایۆفلافۆنۆید لەھسبیریدین و نارینجین بەرپرسن لەکارگەرییەکانی دژەشەکرە لەپرتەقاڵ و سندی و لیمۆدا. 
لەساڵی ٢٠١٨ توێژینەوەیەک بڵاوکرایەوە تێیدا دەریخستوە کەگرتنەبەری سستمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بەریشاڵ کەناتوێتەوە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بەشەکرە لەجۆری ٢ بەرێژەی ٢٠ بۆ ٣٠ %. 
پزیشکان خواردەمەنی وەک چەرەس و گوڵەبەرۆژە و دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان بەباش دەزانێ بۆ خواردنی بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەریشاڵ و خۆراکێک کەتوانای توانەوەی نیە و دەتپارێزێ لەتوشبون بەشەکرە.

مانگ پێشتر - Apr 19 2019 3:02PM
27643
بابه‌تی زیاتر