ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
مەترسیەکانی کەمی ڤیتامین A
SNN: 

لەمنداڵییەوە گوێمان لەگرنگی و پێویستی خواردنی گێزەرە بۆ چاو، بەڵام چەند سودێکی تر ھەیە بۆ خواردنی ڤیتامین ئەی لەپاڵ پاراستن لەلاوازی و لەدەستدانی بینایی، لەگرنگترینیان بەھێزکردنی بەرگرییە، لەگەڵ باشترکردنی قژ و نینۆک، لەگەڵ نوێکردنەوەی خانەکانی لەش.
سەرچاوەی تری ڤیتامین ئەی: 
پەتاتەی شیرین، ئەو خۆراکانەی کەبۆیەی پرتەقاڵی یان زەرد و سوری تێدایە. 
دەتوانیت ڤیتامین ئەی لە شەمامە و کاڵەک و گێزەر و تەماتە و کولەکە و بیبەری سور و زەرد و پرتەقاڵی دا ھەیە، لەپاڵ بونی مەعدەنوس و سەوزەی گەڵادار و شیر و ماسی و ھێلکە و ھاڕاوی کاری. 
زەڵاتەی تەماتە و مەعدەنوس و بیبەری سور وگێزەر باشترینە بۆ بەدەستھێنانی ئەم ڤیتامینە.

مانگ پێشتر - Apr 19 2019 3:09PM
28553
بابه‌تی زیاتر