ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
باشترین چارەسەر بۆ ھەوکردنی پەنکریاس
SNN: 

ھەوکردنی پەنکریاس لەو جۆرەیە کاتێ ئەنزیمەکانی ھەرس بەزۆری دەردەچن ئەمەش پەلاماری پەنکریاس خۆی دەدەن و کەسەکە توشی نائارامی دەکەن لەناوچەی سک و چەندین نیشانەی تردا، لێرەدا وێبسایتی top ١٠ home remedies باشترین چارەسەری بۆ دەخاتەروو.

پێکھاتەی سرکەی سێو و لیمۆ: 
سرکەی سێو دەوڵەمەندە بەرەگەزە دژە ھەوکردنەکان و ھاوکارە لەکەمکردنەوەی ئازاری سکدا کەپەیوەندیدارە بەھەوکردنی پەنکریاسەوە، پێکھاتە ترشییە سروشتییەکەی ھاندەری کەمکردنەوەی چڕی زەردەکە و رێگرە لەدروستبونی بەردی زراو کەیەکێکە لەھۆکارەکانی توشبون بەھەوکردنی توندی پەنکریاس. 
سەرباری ئەوەش ھاندەری بەدەستھێنانی کێشێکی نمونەیی و کەمکردنەوەی چەوری وورگە و دواجار چارەسەری ھەوکردنی پەنکریاس دەکا. 

شێوازی ئامادەکردنی: 
١ کەوچکی گەورە سرکەی سێوی سروشتی نەپاڵێوراو بخەرە کوپێک ئاوی گەرمەوە 
پاشان نیو کەوچک ئاوی لیمۆ و ھەنگوین تێکەڵ بکە 
ئەم تێکەڵەیە رۆژانە ٢ جار بخۆرەوە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی ھەوکردنی پەنکریاس.

مانگ پێشتر - Apr 20 2019 3:45PM
28358
بابه‌تی زیاتر