کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم ٥ نیشانەیەدا بزانە پەیوەندی ھاورێیەتیتان ژەھراوی بووە
SNN: 

ھەریەکەمان ھەست بەچێژ و خۆشی دەکات کاتێ لەگەڵ ھاورێکەی قسە دەکات و گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیرورای لەگەڵ دەکات بەڵام کەی پەیوەندییەکە ناتەندروست و ژەھراوی دەبێت ئەمەش وێبسایتی Prevention ئاماژەی پێکردووە. 
دەکرێ ھاورێیەتی ژەھراوی بەوە وەسف بکرێت کەئەو پەیوەندییەیە کەتوشی دڵەراوکێ و ئازاری سۆزداری و دەرونیت دەکات بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەڵام ھەندێ ھەڵسوکەوت ھەیە کەھاورێکەت ئەنجامی دەدات ئاماژەیە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکەی ژەھراوی و وێرانکەرە بۆت.
ھەرگیز پرسیاری حاڵت ناکات: 
ئەگەر ھاورێیەکت ھەیە و ھەمووکات باس لەخۆی دەکات و ئەو رووداوانەی لەژیانیدا ھەیە و ئەوە پشتگوێ دەخات کەتۆ گرنگی پێ دەدەیت ئەوا بزانە ئەمە بێزارکەرە و شتێکی ناھاوسەنگ ھەیە لەپەیوەندییەکەتاندا. 
ھەموکات رەخنەی رووخێنەرت لێ دەگرێت: 
مەرج نیە ھەموو رەخنەیەک کەلێت دەگیرێت پشتبەستوو بێت بەبەڵگە و دروستکەر بێت چونکە ھەندێ لەھاورێیانت رەخنەی روخێنەرت لێ دەگرن و ھەمووکات لەبەردەمی کەسانی تردا رەخنەت لێ دەگرێت.
ھەموکات دەیەوێ لەگەڵت بێت و چاودێریت دەکات: 
ئەگەر ھاورێی لەم جۆرەت ھەیە بەدڵنیاییەوە باش نیە چونکە رەنگە ھەمووکات چاودێریکردنی بەھۆی ئیرەیی پێ بردنەوە بێت.
ھاورێکەت جێت دەھێڵێت و ناھێڵێ ھەست بەچالاکی بکەیت: 
کات بەسەربردن لەگەڵ ھاورێی راستەقینە دەبێ ھەست بەئارامی و پەرۆشی و وزە بەخش بێت بەڵام ھاورێی ژەھراوی بەپێچەوانەوە دەکات، ئەمەش وادەکات ووزەی نەرێنی لەدەورت کۆبکاتەوە. 
ھەست بەدڵەراوکێی بەردەوام دەکات لەکردن و ئەنجامدانی شتێکی ھەڵەوە: 
ئەگەر ھاورێکەت زۆر ھەستیارە و ھەست بەدڵەراوکێ و قەلەقی بەردەوام دەکات کاتێ شتێک دەکەیت کەئەو پێی خۆش نەبێ ئەمەش وادەکات ھەستیار بێت و شتەکان بەشەخسی وەربگرێت ئەوا ئەمە ئاماژەیەکی ترە بۆ پەیوەندیی ھاورێیەتی ژەھراوی.

مانگ پێشتر - Apr 22 2019 9:12AM
26556
بابه‌تی زیاتر
بۆ چاوپێکەوتنی کار ئەم رەنگانە بپۆشن ...
ئەوەی کچان لەیەکەم ژوواندا لەپیاودا دەیبینن ...
باشترین کات بۆ خوێندن لەرەمەزاندا ...
منداڵەکەت سەری بەدیواردا دەکێشێ؟ ھۆکارەکەی بزانە ...
ھۆکاری ناکۆکی ھاوسەران دوای منداڵی یەکەم ...
رەمەزان دەرفەتێکی ئاڵتونی بۆ ژیانی ھاوسەرێتی...
زمانی جەستە ئەمانە لەبارەی سەرسامبونەوە ئاشکرادەکات ...
کاریگەری خراپی تەکنەلۆژیا لەسەر پەیوەندیتان ناھێڵێت ...
٤ سودی سەماکردن بۆ مرۆڤ...
ھاوسەرەکەت توڕەیە بەم جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکە ...
ئیرەیی زۆر دەبەیت... بەم جۆرە خۆتی لێ بەدووربگرە...
بۆ خانمان بەم جۆرە رۆمانسیەتت بۆ ھاوسەرەکەت دەربڕە...
دیارترین رێگرەکان لەکارکردنی ژنان ...
ئەوانەی تازە ھاوسەرێتییان کردوە پەیڕەویی ئەمانەبکەن ...
بەم جۆرە ناکۆکیەکان لەبەرژەوەندیت دەکەوێتەوە ...
بەم ٥ نیشانەیەدا بزانە پەیوەندی ھاورێیەتیتان ژەھراوی بو...
ئەم ھەڵانە ھاوسەرێتیتان لەمانگەکانی یەکەمدا تێک دەدات...
چۆن دوای ھاوسەرێتی خۆشەویستیتان زیندوودەکەنەوە...