ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەبەر ئەم ھۆکارە دەبێ منداڵ ئاو زۆر بخواتەوە
SNN: 

ئەو منداڵ و گەنجانەی کەرۆژانە ئاو زۆر ناخۆنەوە دوو ھێندە پەنا دەبەنە بەر گیراوە شیرینەکان. 
وێبسایتی Health Day News ی ئەمریکی لەزاری دکتۆر "ئاشەر رۆزنجر" مامۆستای یاریدەدەر لەبواری تەندروستی ھەڵسوکەوتی زیندەگی لەویلایەتی پنسلڤانیا رایگەیاند دەرەنجامی توێژینەوەکانیان دەریخستوە کەپێویستە منداڵ ئاو زۆر بخواتەوە بۆ خۆبەدوورگرتن لەمەترسیەکانی خواردنەوە شیرینەکان. 
رۆنجەر رایگەیاند پێویستە منداڵ ھەموو رۆژێک ئاو زۆر بخواتەوە و ئەمەش بژاردەی یەکەمیان بێت دەنا پەنا دەبەنە بەر گیراوەی تری شیرین یان گیراوەی دەستکرد و شەربەتی شیرین و پڕ شەکر کەتەندروست نیە و کالۆری زیاترە. 
ئەمەش سۆدە و شەربەتی میوەی پڕ شەکر و گیراوە وەرزشیەکان و ووزە بەخشەکان و چاو قاوە دەگرێتەوە. 
ئەو پزیشکە ئاشکرایکردوە ئەو منداڵانەی رۆژانە بڕی پێویست ئاو دەخۆنەوە کالۆری لەشیان کەمتر دەبێتەوە و کەمتر شەربەت و گیراوە شیرینەکان دەخۆنەوە.

مانگ پێشتر - Apr 23 2019 9:13AM
27283
بابه‌تی زیاتر