هونه‌ر
باپیری سوپەرمان بەرگری لەزەوی دەکات
SNN: 

تۆڕی SYFY یەکەمین ترەیلەری رەسمی وەرزی دووەمی زنجیرەی Krypton ی ئاشکراکرد کەبڕیارە رۆژی ١٢ی حوزەیرانی ئایندە نمایش بکرێت.
چیرۆکی زنجیرەکە باس لەدوو نەوە دەکات بەر لەوێرانکردنی ھەسارەی ئەفسانەیی مرۆڤ، کەزنجیرە نوێیەکە باپیری سوپەرمانی تێدا دەردەکەوێت کەھەوڵ و خەبات دەکات لەپێناو گێرانەوەی ناموسی خێزانەکەی و رزگارکردنی ئەو جیھانە خۆشەی لەپاشاگەردانی. 

لەم زنجیرەیەدا "کامیرۆن کوفی" و "جۆرجینا کامبل" و "شۆن سیبۆس" و "ئان ئۆکبۆمۆ" و "ئارۆن بییر" و "والیس دی" و "بلیک ریستۆن" و "ئایان ماکلھینی" و "ئالیوت کوان" و "کۆلین سالمۆن" رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینن و لەدەرھێنانی "دەیڤید ئێس جۆیۆر" و نوسینی "دامیان کیندلەر"ە.

5 مانگ پێشتر - Apr 23 2019 9:27AM
40165
بابه‌تی زیاتر