ترافیک
سویچێکی نوێ ٢ مۆدیلی فۆرد لەدزین دەپارێزێت
SNN: 

کۆمپانیای فۆرد تەکنیکێکی نوێی پەرەپێدا بۆ زیاتر پاراستنی سەلامەتی سویچە بێ وایەرەکانی ئۆتۆمبیلەکانی کەبەبەردەوامی پێشتر ببوە گرفت لەسستمی دڵنیایی ئۆتۆمبیلدا. 
کۆمپانیا ئەمریکییەکە رونیکردۆتەوە کە لەداھێنانێکی نوێدا پەرەی بەجۆرێک سویچی بێ وایەر داوە کەھەستەوەری جوڵەی ھەیە بەجۆرێک ئەگەر ٤٠ چرکە بێ جوڵە مایەوە لەشوێنێکدا ئەوا سویچەکە دەچێتە دۆخی وەستانەوە بەو جۆرە سویچەکە ھیچ ئاماژەیەک نانێرێت ئەگەر لەنزیکی ئۆتۆمبیلەکەش بێت، بەو جۆرە دزەکان ناتوانن ئاماژە بێ وایەرەکان ھاک بکەن و ناتوانن بچنە نێو ئۆتۆمبیلەکەوە. 
بڕیارە ئەم سویچە نوێیە لەھەردوو مۆدیلی نوێی Focus و Fiesta بەردەست بکرێت و لەماوەی دوو ساڵی ئایندەدا لەتەواوی مۆدیلیەکانی تردابێت.

مانگ پێشتر - Apr 23 2019 4:21PM
26715
بابه‌تی زیاتر