هونه‌ر
ھونەرمەندان تۆڵە دەسەننەوە
SNN: 

کۆمپانیای بەرھەمھێنەر یەکەمین ترەیلەری فیلمی کۆمیدی The Hustle ی ئاشکراکرد کەبڕیارە رۆژی ١٠ی ئایار نمایش بکرێت.
چیرۆکی فیلمەکە باس لەدوو خانمە ھونەرمەندی فێڵبازدەکات کەیەکێکیان کرێیەکی زۆری دەست دەکەوێت و ئەوی تر کەمتر، پێکەوە کاردەکەن بۆ تۆڵەسەندنەوە لەو پیاوە گەندەڵانەی ستەمیان لێکردوون.


فیلمەکە ھەریەک لە "ئان ھاساوای" و "ریبل ویلسن" و "تیم بلیک نیلسۆن" و "ئەلیکس شارب" و "مینا ریان" و "ئانجرید ئۆلیڤەر" و "سارە ستیفانی" و "کاسپەر کریستین" و "سیلین ئەبراھامز" رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینن. 
ئەم فیلمە کۆمیدییە لەدەرھێنانی "کریس ئادیسۆن" و نوسینی "ستانلی شابیرۆ، پۆل ھینینگ و دیل لۆنەر و جاک شیفەر"ە.
مانگ پێشتر - Apr 25 2019 12:03PM
39013
بابه‌تی زیاتر