ترافیک
٨ رێگا بۆ پاراستنی ئیستۆپی ئۆتۆمبیلەکەت لەخراپ بوون
SNN: 

سستمی ئیستۆپکردنی ئۆتۆمبیل لەدیارترین وگرنگترین ھۆکارەکانی سەلامەتییە لەئۆتۆمبیلدا و بەرپرسی یەکەمە لەراگرتنی ئۆتۆمبیلەکە، ئەگەر ئەمەش توشی گرفت بو ئەوا ھەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەلامەتی سەرنشینیان دروست دەکات. 
بۆ پاراستن لەھەر گرفتێک لەئیستۆپ و بانسی ئۆتۆمبیلدا پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکە: 
١. کاتێ لەلێژایی دێیتە خوارەوە بەردەوام و چەندبارە ئیستۆپ مەکە و ھێواش لێ بخوڕە. 
٢. لەکاتی شۆفێری لەسەر رێگاکان ھەوڵ بدە ماوەیەکی باش بھێڵیتەوە لەنێوانی خۆت و ئۆتۆمبیلەکەی پێشەوەت تا ناچار نەبیت زوو زوو ئیستۆپ بکەیت 
٣. کاتێ لەترافیک یان پێچ نزیک دەبیتەوە بەخێرایی مەڕۆ و تا ناچار نەبیت بەخێرایی ئیستۆپ بکەیت. 
٤. پێویستە تایەکان ھەوایان ھاوسەنگ بێت و میزانیە کرابن تا کەمتر پێویست بەئیستۆپ کردن بێت 
٥. رۆن ئیستۆپ زوو زوو پشکنینی بۆ بکە تا بزانیت تەمەنی ماوە یان بتوانیت بیگۆڕیت 
٦. بانسی ئۆتۆمبیل ماوەیەکی ھەیە بۆ کارکردنی بۆیە کەماوەکەی تەواو بوو ھەوڵ بدە بیگۆڕیت تا توشی گرفت نەبیت.
٧. ئاو مەکە بەسەر ئیستۆپ و بانسەکاندا کاتێ گەرم دادێن تانەبێتە ھۆی تێکدانی فلنجەکە و بانسەکان. 
٨. کاتێ فلنجەکان خواردەبن یان کەنار دەگرن زیاتر لەجارێک لەتۆڕنەیان مەدە و بیگۆڕە تا سستمی ئیستۆپ و سەلامەتی توشی مەترسی نەکات. 

مانگ پێشتر - Apr 25 2019 2:10PM
31509
بابه‌تی زیاتر