کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئیرەیی زۆر دەبەیت... بەم جۆرە خۆتی لێ بەدووربگرە
SNN: 

ئەوەی باوە دەوترێت ئەو ژنەی ئیرەیی زۆر دەبات گرفتی دەروونی ھەیە بەڵام ئەمەش ھەڵەیە و ئیرەیی تایبەتمەندێتییەکی کەسایەتییە لای زۆر کەس ھەیە، گرنگ ئەوەیە نەھێڵیت ئەمە کۆنترۆڵی ژیانی کەسەکە بکات. 

لێرەدا چەند رێگایەک بۆ خۆبەدوورگرتن لەئیرەیی دەخەینەروو بۆ رزگارکردنی ژیانی ھاوسەرێتیت: 
١. خۆت لەو ھەڵوێستانە بەدووربگرە کەئیرەییت زیاد دەکات: توێژینەوەکۆمەڵایەتییەکان دەریانخستوە ئەو کەسانەی ئیرەیی دەبەن زۆر چاودێری ھاوسەرەکانیان دەکەن و ھەرکات زانیارییەکیان دەست دەکەوت گومانیان زیاد دەکات بۆیە خۆت بپارێزە لەبەردەوام چاودێریکردنی شاشەی مۆبایلەکەی. 
٢. تێبگە لەھۆکاری ئیرەیی بردنت: بیر لەوە بکەرەوە بۆچی ئیرەیی زۆر دەکەیت ئایا بێ متمانەییە بەخۆت یان بەو کەسە. 
٣. باشترە راشکاوانە لەگەڵ ھاوسەرەکەت قسە بکەیت و خۆت کۆنترۆڵی ھەستە نەرێنییەکان بکەیت 
٤. ئەگەر دەزانیت ھاوسەرەکەت لەپرۆژەیەکی نوێدایە ئەوا بزانە نیگەرانیت لەدواکەوتنی لەکار ئەوە ھەستێکی ئیرەییە و کۆنترۆڵی بکە. 
٥. رووبەرووی ھەستە نەرێنییەکان بەرەوە بەچالاکیە ئەرێنییەکان ھەرکات ھەستت کرد ئیرەیی دەبەیت بەو کەسە ھەوڵ بدە وەرزش بکەیت ، ماڵ پاک بکەیتەوە، بخوێنیتەوە، بچیتە پیاسە یان لەگەڵ ھاورێیەکت ئەمەش بۆچوونت دەگۆڕێت.

مانگ پێشتر - Apr 26 2019 2:34PM
22938
بابه‌تی زیاتر
بۆ چاوپێکەوتنی کار ئەم رەنگانە بپۆشن ...
ئەوەی کچان لەیەکەم ژوواندا لەپیاودا دەیبینن ...
باشترین کات بۆ خوێندن لەرەمەزاندا ...
منداڵەکەت سەری بەدیواردا دەکێشێ؟ ھۆکارەکەی بزانە ...
ھۆکاری ناکۆکی ھاوسەران دوای منداڵی یەکەم ...
رەمەزان دەرفەتێکی ئاڵتونی بۆ ژیانی ھاوسەرێتی...
زمانی جەستە ئەمانە لەبارەی سەرسامبونەوە ئاشکرادەکات ...
کاریگەری خراپی تەکنەلۆژیا لەسەر پەیوەندیتان ناھێڵێت ...
٤ سودی سەماکردن بۆ مرۆڤ...
ھاوسەرەکەت توڕەیە بەم جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکە ...
ئیرەیی زۆر دەبەیت... بەم جۆرە خۆتی لێ بەدووربگرە...
بۆ خانمان بەم جۆرە رۆمانسیەتت بۆ ھاوسەرەکەت دەربڕە...
دیارترین رێگرەکان لەکارکردنی ژنان ...
ئەوانەی تازە ھاوسەرێتییان کردوە پەیڕەویی ئەمانەبکەن ...
بەم جۆرە ناکۆکیەکان لەبەرژەوەندیت دەکەوێتەوە ...
بەم ٥ نیشانەیەدا بزانە پەیوەندی ھاورێیەتیتان ژەھراوی بو...
ئەم ھەڵانە ھاوسەرێتیتان لەمانگەکانی یەکەمدا تێک دەدات...
چۆن دوای ھاوسەرێتی خۆشەویستیتان زیندوودەکەنەوە...